چۆن خوێندنەوە بكەین بە كلتور؟
ژمارەی خوێندەوارانی كتێبخانەی گشتی بۆ مانگی شوبات (842) كەس بوون، لەمانە زۆرترین كتێبی كوردیو ئینجا عەرەبیو ئینجا ئینگلیزیو فارسیو توركیو مجلاتیان خوێندۆتەوە، لەوانە (60)یان كچ بوون. ئەمە بۆ ئەو كاتانە كە كتێب لەو رۆژگارەدا بۆ كۆمەڵگا سەرچاوەی عەقڵو گەڕانبووە بەشوێن ناسینی مرۆڤ خۆیدا، ئەمە بۆ ئێستا دەبێتە بنەمایەكی كوشندەو بچنە كتێبخانەی گشتی بزانن چەند كەس دەخوێننەوە؟ ئەركی سەرەكی نوسەرانو رۆشنبیران هەر لە سەرەتاوە لەسەر ئەو مانایە كاریانكردووە كە كۆمەڵگا لەرێگەی نوسینو كتێبەكانیانەوە بە راستیو درككردن بە حەقیقەتەكان بگەیەنن، ئەمە ئەو پرۆسە گرنگو هەستیارەبووە كە نوسەران تاكو ئێستا كردویانە بە پیشەی خۆیانو لەمەش زیاتر هیچ وەزیفەیەكی تریان نیە بۆ كۆمەڵگا. ئیتر لەدەرەوەی كاری نوسەران، كتێب و خوێندنەوە دەبێتە بەشێكی تر لە تێڕامان لەلای كۆمەڵگا. تۆ بپرسە جارێ خوێندنەوە بۆخۆی چی یە؟ لە كوێدا خوێندنەوە بۆ كۆمەڵگا دەبێتە خاڵی گرنگ؟ ئەگەر تاكی كورد لەم پرسیارەوە دركی بە ئەوەكرد كە خوێندنەوەی كتێب گرنگە ئەی بۆچی تاكوئێستا كتێب نەبۆتە بنەمانی عەقڵو وشیاری لەناوماندا؟...